شه‌دادی- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، ده‌سته‌ی ته‌ندورستی له ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاواس كوردستان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی كرده‌وه له شارۆچكه‌ی شه‌دادی باكوری حه‌سه‌كه له دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی باشتكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندورستی له ناوچه‌كه‌دا.
تاكه نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندورستی پێشكشه به 300 هه‌زار خێزان ده‌كات له شارۆچكه عه‌ریش‌و شه‌دادی تا ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌و د‌ێره زوور.
یه‌كێك له‌دانیشتوانی ناوچه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له كاتی شه‌ره‌كانی ساڵانی 2013 و 2016 و كۆنترۆلكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند گرۆپێكی چه‌كدار، نه‌خۆشخانه‌كه وێرانكرا.

هه‌روه‌ها له ساڵی 2014 رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش” باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرده ناوه‌ندێكی سه‌ربازی، له‌و كاته‌ی كه كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ی كردبوو.
حوسام عه‌لی له ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌دادی ده‌ڵێت، نه‌خۆشخانه‌كه چه‌ند به‌شێك له خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش به‌شی فریاكه‌وتن و منداڵان و ژنان و تاقیگه.
ناوه‌ڕاستی ساڵی 2020، ده‌سته‌ی ته‌ندورستی له ئیداره‌ی خۆسه‌ر ده‌ستیكرد به پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای نه‌خۆشخانه‌كه به بڕی 1.541.000 دۆلاری ئه‌مریكی.
حوسام عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستده‌كرێت به چالاككردنی به‌شی تیشك و نه‌شته‌گه‌رییه بچوكه‌كان و داوای له‌لایه‌نه ته‌ندورستییه نیۆده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، پشتیوانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن.
جیضی ئاماژه‌یه، نه‌خۆشخانه‌كه 8 پزیشكی گشتی و 6 پسپۆر‌و ژماره‌یه‌ك په‌رستیار له خۆده‌گرێت.