15 گیانلەدەستدان و 20 نادیار لە ژێرئاوکەتنی بەلەمی کۆچبەران لە دەریای ئیجە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایانگەیاند کە لە ژورەکانی بەلەمێکی کۆچبەراندا لە دوورگەی لێسبۆسی یۆنان و لە ناوەڕاستی دەریای ئیجە، لانیکەم تەرمی 15 کۆچبەریان دۆزیوەتەوە.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە زاری رزگاربووانی بەلەمەکەوە رایانگەیاندووە، ئەو بەلەمەی کە نوقم بووە نزیکەی 40 کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، 5 کەس رزگارکراون، لەکاتێکدا دەستبەجێ رەگەزنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراوە، بەڵام وادیارە زۆربەیان دانیشتووی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
ئاماژهی بهوهشدا، 15 تهرم دۆزراوهتهوه، واته 20 كهس تا ئێستا بێسهروشوێنن.
بەلەمەکە لە رۆژهەڵاتی دوورگەی لێسبۆس لە نزیک کەناراوەکانی تورکیا نوقم بووە.
کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، بە بەشداری کۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی، دەستوەردانی کرد بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای قوربانییەکاندا.
زۆرجار و وەک روداوێکی دووبارە ئەو کۆچبەرانەی لە دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجەدا دەخنکێن بەشێکی زۆریان خەڵکی سووریا و عێراقن.