هێزه‌كانی توركیا دوو گوند له باكووری حه‌له‌ب بۆردوومان ده‌كه‌ن
باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، دوو گوندییان له گونده‌واری ته‌ل ره‌فعه‌تی باكووری حه‌له‌ب بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌وروبه‌ری گوندی شێخ عیسایان بۆردومانكرد له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت و گوندی ته‌ل چیچان له باكووری رۆژئاوای هه‌مان شارۆچكه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كانی توركیا 11 گوله‌تۆپی قورسیان ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری گوندی شێخ عیسا كردووه.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، توركیا رۆژانه بۆردوومانی گوند‌و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب ده‌كات.