پێشبینی ده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو باران له هه‌رێمی كوردستان ببارێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
پێشبینی ده‌كرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو باران لە چەند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ببارێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی سلێمانی، “پێشبینی ده‌كرێت رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا رووبدات و باران لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە پارێزگای هەولێر ببارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ پێشبینییەک نییه بۆ بارانبارین لەنێو شارەکانداو سرووشتی وەرزی پاییز بەجۆرێکە کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەخێرایی روودەدەن و گۆڕانکارییان بەسەردادێت.