تۆمه‌تباركردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نووسان
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رێكخراوی “سورییه‌كان له پیناو راستی و دادپه‌روه‌ری” له راپۆرتێكدا ئیداره‌ی خۆسه‌ری تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری دژ به رۆژنامه‌نووسان و به‌رته‌سه‌ك كردنی ئازادی راده‌ربڕین.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ماوه‌یه‌كه ده‌زگاكانی ئاسایشی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر سیاسه‌تێك په‌یڕه‌وده‌كه‌ن بۆ به‌رته‌سك كردنی ئازادی راده‌ربڕینی رۆژنامه‌نووسان و دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن له ناوچه‌كه‌دا.
رێكخراوه سورییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 18 پێشێلكاری دژ به ئازادای رۆژنامه‌وانی و راده‌ربڕین تۆمار كردووه و هه‌روه‌ها كه‌سانێك ده‌ستگیركراون به هۆی بڵاوكراوه‌كانیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی خۆسه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كات به “ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و راوه‌دوونانیان” و به‌زۆر كردنیان به ئه‌ندامی “یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازاد”، بۆ ئه‌وه‌ی بواریان پێ بدات كاره‌كانیان بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مالڤا عه‌لی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازاد ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌وان كه‌س به زۆر ناكه‌نه ئه‌ندامی سه‌ندیكا، به‌ڵام به ئه‌ندامبوونی رۆژنامه‌نووس، یه‌كێتێكه‌یان مافی یاسایی ده‌بێت بۆ پاراستنیان، به هۆی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كو سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی تایبه‌ت به كاروباری رۆژنامه‌نووسان و پاراستنیان ئه‌وان هیچ جۆره پێشێلكارییه‌ك دژ به رۆژنامه‌نووسان قبوڵ ناكه‌ن، به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی راگه‌یاندن و یاسای راگه‌یاندنی خۆسه‌ر، ئه‌وان به‌رپرسن له پاراستنی رۆژنامه‌نووسان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، راپۆرته‌كه زانیاری هه‌ڵه‌ی زۆری له خۆگرتبوو، چونكه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی رێكاری ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیركرابوون، وه‌كو رۆژنامه‌نووس ناویان هاتووه و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ستگیركردنیان په‌یوه‌سته به كاری رۆژنامه‌وانی.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی پێشێلكاری بوونه‌ته‌وه و سكاڵایان تۆمار كردووه، ئه‌وانیش به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ندین رۆژنامه‌نووس سكاڵایان دژ به‌و ده‌زگایانه تۆماركردووه كه كاری تیدا ده‌كه‌ن و داوای مافه خوراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.