هێزە عێراقیەکان دەسگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشیان راگەیاند
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشهممه، هێزه عێراقییهكان دهستگیركردنی سهركردهیهكی ئهمنی رێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی “داعش” یان له پارێزگای ئهنبار راگهیاند.
لیوا یەحیا رەسووڵ وتەبێژی هێزە عێراقییەکان لە راگەێنراوێکدا وتی، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەو کەسێکی بەناوی “ئەیمەن لەتیف ئەلمەرعاوی” دەستگیرکردووە، کە نازناوی “ئەبو جەندەل”ی لێنراوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، “ئەلمەرعاوی پێشتر پێگەی سەربازی لە ناحیەی قەیارەدا هەبووە، ئێستاش پۆستی ئەمنی “داعش”ی لە ناوچەیەكدا بەدەستەوەیە كە بە ویلایەتی ئەنباری ناودەبەن، بەپێی ناونانی رێكخراوەكە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەزگاکە بۆسەیەکی داناوە بۆ دەستگیرکردنی ئەلمەرعاوی لەکاتێکدا نێردراوە بۆ پارێزگای سەڵاحەدین بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی”.