دیمەشق- نۆرس پرێس
دوێنێ سێشهممه، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی سووریا ژمارهی نوێی توشبووانی كۆلێرای له یانزه پارێزگای سوریا راگهیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، 594 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە سەرتاسەری سوریا تۆمارکراوە.
پارێزگاری حەڵەب زۆرترین حاڵەتی نەخۆشیەکەی تێدا تۆمارکراوە کە 398 حاڵەتی کۆلێرا بووە، دوای ئەویش دێرەزوور 84 حاڵەت، حەسەکە 45، رەققە 26، لازقییە21، سویدا 9، حەما 7، حومس 6، دەرعا 3 و قونیترە 1 حاڵەت.
ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی کۆلێرا گەیشتووەتە 39 حاڵەت کە 34 یان لە حەڵەب و 3 لە حەسەکە و 2 لە دێرەزوورن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە “هۆکاری گیانلەدەسدان بۆ دواکەوتنی وەرگرتنی راوێژکاری پزیشکی دەگەڕێتەوە”.
لە 10ی ئەیلولدا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا بۆ یەکەمجار رایگەیاند کە 15 حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای حەڵەب تۆمارکراوە.