ئاشتەوایی رووسی: فڕۆکەیەکی رووسی خۆی بەدوورگرت لە پێکدادانی دوو درۆنی ئەمریکی

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی رووسی جۆری AN-26  خۆی لە پێکدادان لەگەڵ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بەدوور گرتووە بە ئاسمانی باکووری سوریا.

ئیگۆرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە دوێنێ دووشەممە کاتژمێر 4:25 خولەک بە کاتی گرینچ لە کاتی فڕینی فڕۆکە رووسییەکەدا روویداوە، کە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکان بۆ یەکەکانی رووسیا دەڕۆشت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م رووداو نییه‌ كه‌ له‌ ئاسمانی سووریا رووبدات و هێزه‌كانی ئه‌مریكای به‌ پێشێلكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی رێگریكردن له‌ رووداوه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی تۆمه‌تبار كرد.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ