عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات ده‌ستدرێژی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی رابگرێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیێودهوڵهتی سه‌باره‌ت به عێراق، بغداد داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد سه‌ركۆنه‌ی ده‌ست درێژییه ده‌ره‌كییه‌كان بكات بۆ سه‌ر خاكی عێراق.
محه‌مه‌د به‌حر علوم نوێنه‌ری عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسێكی پێشكه‌شكرد له باره‌ی ده‌ست درێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر خاكی عێراق.
هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجومه‌نه‌كه پشتیوانی له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكات و سه‌رجه‌م ده‌ست درێژییه ده‌ره‌كییه‌كان سه‌ركۆنه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، بووه هۆی كوژرانی هاوڵاتیانی عێراق و تۆقاندیان.
له‌لایه‌ن خۆیه جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پێشتر هوشداری داوه له‌به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها هوشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ببێته بارێكی ئاسایی و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌ست درێژییهكان بۆ سه‌ر خاكی عێراق.