پلاسخارت هوشداری دهدات.. دەبوایە لەم مانگەدا هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بکرایە
ههولێر- نۆرس پرێس
ئهمرۆ سێ شهممه جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هۆشداریدا له ئهنجامنهدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له كاتی خۆیدا، چونكه “لێکەوتەی سیاسی” بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە “باجێکی قورسی دەبێت” و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان به سەرشێتییەکی مەزن ناو دهبات.
پلاسخارت لهراپۆرتی وەرزیی خۆی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ لە بارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان كه پێشكێشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد” رایگهیاند، ئەوان هۆشدارییان لەم بارەوە گەیاندووەتە لایەنەکان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا، مامەڵەنەکردنی گونجاو لەگەڵ خواستەکانی خەڵک و پشتگوێخستنی بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی” لە هەرێمی کوردستان، “لێکەوتەی سیاسی” بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە “باجێکی قورسی دەبێت”.
ئاماژهی بهوهشكرد، تا ئێستا ناکۆکییەکانی نێو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، تا ئێستا زۆنی سەوز و زەرد بەردەوامە و هەرێم ئامادە نییە بۆ سازدانی هەڵبژاردن.
ههروهها وتیشی، دەبوایە لەم مانگەدا هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بکرایە.
ئاماژهی بهوهشكرد، پرۆسەی سیاسی عێراق شکستی هێناوەو هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرشێتییەکی مەزنە.