درۆنێكی توركیا ئۆتۆمبێلێك بۆردومان ده‌كات له ناوچه‌ی شارباژێری پارێزكای سلێمانی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد له ناوچه‌ی شارباژێری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، له ئاكامدا دوو ئه‌ندامی په‌كه‌كه كوژران.
دژه تیرۆری كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج”.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا دوو ئه‌ندامی پەکەکە كوژران و یه‌كێكی دیکەش بریندار بووە.