بۆ یه‌كه‌م جار.. سه‌رچاوه‌كان كوژرانی پێنج سه‌ربازی سوریا له ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌كه‌ن
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه” پێنج سه‌ربازی سه‌ر به تیپێكی سوریا له ئۆكرانیا كوژران، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك له روسه‌كان فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به متمانه‌پێكراو ناویانی برد رایگه‌یاند، پێنج ئه‌ندامی تیپی 25 ی هێزه تایبه‌تییه‌كانی سوریا كه له‌لایه‌ن عه‌مید سوهیل حه‌سه‌نه‌وه فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت، له ئۆكرانیا كوژراون.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و پێنج سه‌ربازه له به‌ره‌كانی شه‌ری خیرسۆن كوژراون، له رووبه‌روبونه‌وه له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆكرانیا.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، ئه‌و سه‌ربازانه به‌شێكن له یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه سه‌ربازی سوریا، كه روویان كربوو ئۆكرانیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شه‌ردا.
سه‌رنجی ئه‌وه‌شیدا كه چه‌ند گروپێكی دیكه‌ی سه‌ربازانی سوریا شان به شانی هێزه‌كانی روسیا له به‌ره‌ی دونیسك ده‌جه‌نگێن.
مانگی ئازاری رابرددوو، حكومه‌تی روسیا مۆڵه‌تی دا به سه‌ربازانی سوریا‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ به‌شداریكردن له‌شه‌ری ئۆكرانیا، شان به شانی هێزه‌كانی روسیا.
پێشتر رێكخراوی “سورییه‌كان له پێناو راستی و دادپه‌روه‌ری” له راپۆرتێكدا، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه هێزه‌كانی روسیا سه‌دان چه‌كداری سورییان بۆ روسیا گواستۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو به‌كرێگیراو به‌شداری له‌شه‌ری ئۆكرانیادا بكه‌ن.