ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا: به‌كرداری پشتیوانی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین
هەولێر – نۆرس پرێس
جه‌یك سولیڤان، راوێژكاریی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نها به‌قسه‌كردن به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی كرداری پاڵپشتیان ده‌بین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك سزامان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوه.
جه‌یك سولیڤان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، “به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ركۆنه‌كردنی دڕه‌ندیی و سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیانی ئازای ئێران، ژنانی ئازای ئێران، كه ته‌نها له پێناوی ماف و شكۆی خۆیاندا و له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ریدا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “به‌رده‌وام شانبه‌شانیان راده‌وه‌ستین، نه‌ك ته‌نها به قسه، به‌ڵكو به كردار، ژماره‌یه‌ك سزامان سه‌پاندوه به‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ندا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیانداوه له كوشتن و كرده‌وه‌ی دڕندانه”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “به‌ڵێ، به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ڕان بۆ لایه‌نی ویستراوی دیكه تا سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران‌دا بسه‌پێنین به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشلكاریهی مافه‌كانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا ئەنجامی دەدەن”.