ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی عه‌فرین: هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا رێخۆشكه‌رییه بۆ داگیركردنی حه‌ڵه‌ب
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی عه‌فرین له باكوری گونده‌واری عه‌فرین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا رێخۆشكه‌رییه بۆ داگیركردنی حه‌ڵه‌ب و جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی میساقی میللی.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا، “ئاماده‌باشی گشتی رابگه‌یه‌نرێت به مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هۆكارن بۆ به‌رده‌وامی قه‌یرانی سوریا‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كاره‌ساتی مرۆیی بخوڵقێنن.”
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا، “سه‌ده‌ها كه‌س له‌وانه‌ی به زۆره‌ملێ له زێدی خۆیان وه‌ده‌رنراون، زیانمه‌ند ده‌بن، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵوێستی رێكخراوه‌كان شه‌رمنانه‌یه به‌راورد به‌هه‌ستیاری قۆناغی ئێستا كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.”
ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی به به‌رپرس زانیوه له دانانی سنورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا كه زه‌مینه‌ی سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌و زیندوكردنه‌وه‌ی داعش خۆشده‌كات.”
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشی گریمانه‌كراوی توركیا، باری له ناكاوی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی راگه‌یاند.
لە یه‌كی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان)و ئاماژەی بەوەدا، “دەكرێت هەمو شتێك لەناكاو روبدات” و وتی، “پێویست به په‌له‌په‌ل و هه‌ڵپه ناكات.”