ژنە رۆژنامەنوسێکی باکووری کوردستان لەسلێمانی تیرۆرکرا
سلێمانی – نۆرس پرێس
پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ ،لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، هەرێمی کوردستان و لە نزیك لەماڵەكەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی، ژنێک بە ناوی “ناگەهان ئاكارسەل” درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی “رۆژ نیوس” ئەو قوربانییە، رۆژنامەنوسێکی خەڵکی باکوری کوردستانە و چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆ لۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵكی شاری كۆنیایە وبە رەچەڵەك كوردە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هیچ راگەێنراوێکیان لەمبارەوە دەرنەکردووە.