هەولێر – نۆرس پرێس
به‌واژۆی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و پێكهاته‌كان بۆ ماوه‌ی ساڵێك ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژده‌كرێته‌وه و بڕیاریشه له‌دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیازه‌كه بدرێت و به‌فه‌رمی په‌سه‌ند بكرێت و جێبه‌جێبكرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی په‌رله‌مان كه واژۆی په‌رله‌مانتارانی هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و پێكهاته‌كانی له‌سه‌ره، پرۆژه‌یاسایه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه به‌ناوی (به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق) بۆئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه.
ئامانج له ده‌رچواندنی یاساكه، ئه‌وه‌یه بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ری جێبه‌جێده‌كرێت و كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ئامانجیش له ده‌رچواندنی یاساكه، ئه‌وه‌یه بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت”.
رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2018 پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و وابڕیارە رۆژی 06-11-2022 ماوەکەیان کۆتایی پێبێت.
جێگای ئاماژەیە ژمارەیەک فراکسیۆن ئیمزایان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان نەکردووە کە ئەوانیش فراکسیۆنەکانی (كۆمەڵی دادگەری، یەكگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، پێنج پەرلەمانتاری گۆڕان ( عەلی حەمەساڵح ، ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد، شیرین ئەمین، شایان عەسكەری).