هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، لیز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نامه‌یه‌كی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نارد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نامهكهيدا سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا سوپاسی نێچيرڤان بارزانى كردووه بۆ بهشداريیكردنی له رێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به دووباره ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن، نيشان داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا له نامهكهيدا بۆ نێچيرڤان بارزانى پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه شانشينى يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازاديى رادهبڕين و په‌روه‌رده و ئهولهوييهتى هاوبه‌شى وه‌ك پرسه ئه‌منييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى هه‌يه، جه‌ختيشى كردووته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له كارى پێكهوهيى به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ليز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زيرانی به‌ريتانيا هيواى خواستووه له ئه‌ركى تازه‌يدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن.