هێزه‌كانی توركیا گوندێكی باكووری مینبج بۆردومان ده‌كه‌ن
مینبج- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به بۆمبی هاوه‌ن گوندی موحسینلی بۆردۆمانكرد له باكووری شاری مینبج.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به بۆمبی هاوه‌ن گوندی موحسینلی كرده ئامانج له باكووری شاری مینبج.
ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردومانه‌كه زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌و بووه هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكیی دانیشتتوانی ناوچه‌كه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی توركیا به بۆمبی هاوه‌ن گوندی “یالنلی” بۆردومانكرد له باكووری رۆژئاوای شاری مینبج.