ئه‌مریكا به دووری ده‌زانێت روسیا چه‌كی ئه‌تۆمی له ئۆكرانیا به‌كار بهێنیت.
هه‌ولێر –نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، جۆن كێربی رێكخه‌ری په‌یوه‌ندیییه ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له باره‌ی بڕیاردانی ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆك روسیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئۆكرانیا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ تۆری هه‌واڵی “سی ئێن ئێن” ی ئه‌مریكا كێربی ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا چاودێری هێزی ئه‌تۆمی روسیا ده‌كات و تاوتۆیی كاردانه‌وه‌كان ده‌كات، گه‌ر بێت و روسیا بڕیار بدات به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا بیر له رێگایه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانی له په‌یمانی ناتۆ.
كێربی سه‌رانی روسیای تۆمه‌تباركرد به به‌كارهێنانی وتارێكی نا به‌رپرسانه كه گونجاو نییه له گه‌ڵ هێزێكی ئه‌تۆمی مۆدێرن.