ژینگه‌ی مینبج هوشداری ده‌دات له پیسبوونی راده‌به‌ده‌ری رووباری فوڕات
مینبج- نۆرس پرێس
رۆژی دووشههمه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی مینبج هوشداریدا له به‌رزی ئاستی پیسبوون له رووباری فوڕات، به هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌ی و تێكه‌ڵبوونی ئاورۆكان به ئاوی رووباری فوڕات به بێ هیچ چاره‌سه‌ركردنێك.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوله‌وه ئیداره‌ی خۆسه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرای پشتراستكردوهو هۆكاره‌كه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ دابه‌زینی ئاستی ئاوی رووباری فوڕات و پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لا مۆراس له نوسینگه‌ی هوشیاری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی مینبج به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی فوڕات و كۆبونه‌وه‌ی خاشاك له كه‌ناری رووباره‌كه‌و چڕی دانیشتوان و زۆری چالاكی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ، وایكردووه پیسپوونی ئاو بگاته ئاستێكی به‌رز.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاستی پیسبوون گه‌یشتۆته سه‌روی 50% هۆكاره‌كه‌شی ده‌گرێته‌وه بۆ رژاندنی پاشماوه‌ی ئاوی كشتوكاڵ و ئاوه‌رۆ به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له رووباری فوڕات بێ هیچ چاره‌سه‌ركردنێك و دابه‌زینی ئاستی رووباره‌كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا.
له شاری مینبج هیچ وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ئاوه‌رۆ، بوونی نییه، هه‌روه‌ها تاقیگهیهگ نییه بۆ دیاریكردنی ئاستی پیسبوونی ئاو.