بەڕێوبەری خۆسەری بەردەوامە لە پێدانی شایستەکانی لۆکە بە جوتیاران
حەسەکە – نۆرس پرێس
کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی بەڕێوبەری خۆسەری، لە پێرێ شەممەوە بەردەوامە لە پێدانی شایستەکانی لۆکە بە جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی حەسەکە.
لەزگین ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە حەسەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە پێرێ شەممەوە، پارەی شایستەکانی لۆکە راستەوخۆ بە جووتیاران دراوە.
لەزگین ئاماژهی بهوهشكرد، شهممه و یهكشهممه دانراوه بۆ پێدانی شایستەکان، لە ماوەی داهاتوودا رۆژەکان زیاد دەکرێن.
ئەحمەد یونس، جێگری دەسەڵاتی کشتوکاڵ و ئاودێری لە رۆژئاوای کوردستان بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لۆکە بە بڕی 800 تۆن زیاتر لە رۆژێکدا لە جوتیارانی حەسەکە وەردەگیرێت.
دەسەڵاتەکە سێ ناوەندی بۆ جووتیاران تەرخانکردووە بۆ گەیاندنی بەرهەمەکانی لۆکە، کە بریتین لە: “ناوەندی وەرگرتنی حەسەکە، ناوەندی دێرەزوور ، ناوەندی رەققە” بە نرخی 4300 لیرەی سوری.
یونس رایگەیاند کە توانای وەرگرتن و بارمتەکردن لە ناوەندی حەسەکە دەگاتە 250 تۆن لە رۆژێکدا.
و رووبەری ئەو زەویانەی کە بە لۆکە چێنراون لە 500 هەزار دۆنوم تێپەڕیوە، لە رۆژئاوای کوردستان، بەپێی وتەی “یونس”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کێشە و ئاستەنگ و سەختی لەبەردەم کەرتی کشتوکاڵدا هەبووە، بە تایبەتی بەرهەمە ستراتیژییەکان، کە بڕێک گازوایل بۆ ئاودێری بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرا، بەڵام بەشی پێداویستی جوتیارانیان نەکرد، چونکە رووبەری چێنراو زۆر لەوە زیاتر بوون، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر شایستەییەکانی جووتیاران هەبوو.
یونس ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کێشانە لە وەرزی داهاتوودا بە وردی چارەسەر دەکرێن، بۆ زیاترکردنی ناوچە ئاودێریکراوەکان لە ناوچە باراناویەکان، ” پشتگیرییەکی زیاتر دەبێت، بە تایبەت بۆ بەرهەمی گەنم و لۆکە، و پلانی کشتوکاڵی روون دەکرێتەوە لە رۆژانی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێ”.