وشكه ساڵی عێراق و سوریا ناچارده‌كات بۆ هاوكاریكردن له به‌رامبه‌ر جه‌نگی جیۆسیاسی توركیا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه “عه‌ون زیاب” راوێژكاری وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنی ههڵوێستیكانی دیمه‌شق و به‌غداد سه‌باره‌ت به‌دۆسییه‌ی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات و هوشداریدا لهبهردوامبوونی كاره‌ساتی ژینگه‌یی له هه‌ردوو وڵات‌دا، به هۆی به‌ردوامی وشكه ساڵی بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتری.
به هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات به هۆی وشكه ساڵی، عێراق و سوریا رووبه‌رووی كه‌می ئاو بونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش كریگه‌ری نه‌رێنی به جێهێشتووه له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ته‌ندوروستی له هه‌ردوو وڵات‌دا.
زیاب به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و سوریا كۆبونه‌وه‌ی چڕ سازده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
هاوكاری عێراق و سوریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه حه‌ڤده مانگی ئه‌یلولی رابردوو، كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می عێراق و سوریا له‌باره‌ی “به‌رنامه‌ی ههیدرۆلۆجی” به ئاماده‌بوونی مه‌هدی ره‌شید حومادی و ته‌مام ره‌عد وه‌زیرانی عێراق و سوریا كۆتایی پێهات.
هه‌ردوو لا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رداومبوونی كار و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان به مه‌به‌ستی به ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان له ئاودا، له كاتێكدا كه داهاتی ئاوی هه‌ردوو وڵات كه‌میكردووه‌و گۆرانكاری به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وادا هاتووه.
راوێژكاره‌كه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه رێكه‌وتنێك هه‌یه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی ئاود، گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی كاریگه‌ر به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی به‌كارهێنان.
زیاب ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌ردوو لا به‌نیازن به‌م نزیكانه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له به‌غداد ساز بكه‌ن، بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئاو، به تایبه‌ت ئیداره‌دانی رووباری فورات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له‌و كۆبونه‌وانه گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی باشترین شێوه‌كانی به‌كارهێنانی ئاو له سایه‌ی ئه‌و وشكه ساڵییه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و له ئێستادا كاریگه‌رییه‌كانی زۆر به روونی له عێراقدا ده‌ركه‌وتووه، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشوور‌و زۆنگاوه‌كان.
له‌باره‌ی سوریاش مهترتسی وشكه ساڵی و كه‌می ئاو بۆنه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا”، كه پێش دوو هه‌فته له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندورستی جیهان پشت‌راست كرایه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی مانگی رابردووی رێكخراوی ته‌ندورستی جیهان، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌می و پیسبوونی ئاو به هۆی وشكه ساڵی.
هه‌روه‌ها عێراقیش به دوور نییه له مه‌ترسی وشكه ساڵی به هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی رووباری دیجله‌و فورات له كاتێكدا كه ئاوه‌كانی ئه‌و دوو روباره ده‌بێت نێوده‌وڵه‌تی بن و له لایه‌ن توركیا‌و سوریا‌و عێراق دابه‌ش بكرێن.
جه‌نگی جیۆسیاسی
له كاتێكدا كه به‌رپرسنای ژینگه له عێراق و سوریا باس له كاریگه‌ری گۆرانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان وه‌كو “جه‌نگی جیۆسیاسی” ده‌رواننه ئه‌و پرسه، به تایبه‌ت له دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات له عێراق و سوریا، چونكه توركیا به‌نداوی ئاودێری دروست ده‌كات به بێ ره‌چاوكردنی مافه‌كانی عێراق و سوریا له ئاوی ئه‌و دوو رووباره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات دوو رووباری نیۆدهوڵتی سنوور بڕن، به‌ڵام پرۆژه‌كانی توركیا بۆنه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شی عێراق له‌و دوو رووباره به رێژه‌ی 80% ته‌نانه‌ت له پێش سه‌رهه‌ڵانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، هه‌روه‌ها به‌شی توركیا به رێژه‌ی 50% كه‌میكردووه.
له‌و كاته‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دامه‌زراوه، ئاستی ئه‌و ئاوه‌ی له توركیاوه به‌ره‌و سوریا ده‌هات بۆ كه‌متر له نیوه دابه‌زیوه، كه ئه‌مه‌ش به تێڕوانینی به‌رپرسانی خۆسه‌ر “جه‌نگی جیوسیاسییه” لایه‌ن توركیاوه په‌ێره‌و ده‌كرێت.
ئه‌وه له‌سه‌ر عێراقیش راسته، رۆژی شه‌ممه، مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا قه‌سه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی دووباره كردووه‌و كه پێش چه‌ند رۆژێك كازمی له وتارێكدا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه “پرۆژه‌كانی گۆرینی رێڕه‌وی رووباره‌كان له وڵاتانی دراوسێ به بێ راوێژكاری عێراق ئه‌نجام دراون و به بێ ره‌چاو كردنی مافی به‌غداد له ئاوی ئه‌و رووبارانه”.
حه‌مدانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ لێك تێگه‌یشتن له گه‌ڵ توركیادا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی ئاوی عه‌مباركراو له‌و وڵاته‌داو كاركردنی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو.
حه‌مدانی داوای له ئێران و توركیا كرد د‌رك به كێشه‌كانی ئاو له عێراقدا بكه‌ن و داوای له حكومه‌تی به‌غداد كرد رێگاری پێویست بگرێته به‌ر، گه‌ر ئه‌نقه‌ره‌و تاران هاوكار نه‌بوون.
پێشتر چه‌ند به‌رپرسێكی عێراق داوایان كردبوو فشاری ئابووری بخرێته سه‌ر توركیا‌و ئێران له دۆسییه‌ی ئاودا.
گرنگنترین ئه‌و لێدوانانه‌ش قسه‌كانی حاكم زاملی جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو كه ئێستا ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه‌و، بڕینی ئاوی له لایه‌ن توركیا ئێران به ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژیانی عێراقییه‌كان ناو برد كه ناكرێت به‌رامبه‌ری بێ ده‌نگ بن.
له‌و كاته‌دا زاملی هه‌ره‌شه‌ی ده‌ركردنی یاسایه‌كی كردبوو بۆ به تاوانكردنی هاوكاری ئابووری و بازرگانی له گه‌ڵ توركیا‌و ئێران، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی سیاسی له عێراقدا ئه‌و پرسه پشتگوێ خرا.
هاوینی رابردوو وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی عێراق هوشداریدا له مه‌ترسی پرۆژه‌كانی توركیا له‌سه‌ر هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات به تایبه‌ت له ناوچه‌ی باشوور.
پرۆژه‌كانی توركیا پێشێل كارییه‌كی زه‌قی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رووباری دیجله‌و فوراتهو كه وه‌سفیان ده‌كات به‌وه‌ی كه “كه‌ڵكی ده‌ریاوانیان نییه‌و سنووره هاوبه‌شه‌كان ده‌بڕن”، به مه‌ش پێویسته به‌شه ئاوی ئه‌و دوو رووباره به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێن و به پێی رێكه‌وتنی هاوبه‌ش و بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌و وڵاته بگه‌یه‌نرێت كه هه‌ردوو روبارهكهی پێدا ده‌رۆن.
ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی عێراقی زیادكردووه، پرۆژه‌كانی ئاودێری توركیایه، بۆ عهمباكردنی ئاو له ناو خاكی ئه‌و وڵاته كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌می ئاو له عێراقدا.
وشكه ساڵی هه‌ره‌شه له ناوچه‌كه ده‌كات
عه‌ون زیاب راوێژكاری وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ده‌ڵێت، وشكه ساڵی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بوه‌و ده‌یان ساڵه ناوچه‌كه وشكه ساڵی وای به خۆوه نه‌بینیوه.
كه‌می باران بارین له هه‌ردوو وهزری به‌هارو پایز كاریگه‌ری ئه‌رێنی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر سوریا‌و عێراق، به‌پێی وته‌كانی زیاب.
پێشتر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له دانشتنێكدا له گه‌ڵ مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو به ئاماده‌بوونی بێكهرد تاله‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ كرا له باره‌ی ئاسایشی ئاو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاڵه‌نگاریانه‌ی روبه‌رووی هه‌ردوو لا ده‌بنه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له كۆبونوهكهدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر دانانی پلانی ستراتیژی به مه‌به‌ستی روبه‌روبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی وشكه ساڵی و به بیابان بوون و گۆرانی كه‌ش و هه‌وا، كه بونه‌ته قه‌یرانی جیهانی.
به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی دابینكردنی به‌شه ئاوی عێراق به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به پشت به‌ستن به بنه‌ماكانی دراوسێتی و پاراستنی هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات و لقه‌كانیان.
راوێژكاره‌كه‌ی عێراق پێشبینی ده‌كات ئاستی باران له‌م پایزه‌دا به پیێ پێویست نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه وڵات روبه‌رووی ئاڵه‌نگاری گه‌وره ببێته‌وه.
له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل سوریا، زیاب به پێویستی زانی كه هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵات یه‌ك بێت به‌رامبه‌ر به توركیای ده‌وڵه‌تی سه‌رچاوه” چونكه پرسه‌كه په‌ێوه‌سته به ژیان و مان و نه‌مان.