به‌چكه‌كانی خه‌لافه‌ت پارچه‌یه‌كی وزه‌ی خۆر له كه‌مپی هۆل تێكده‌شكێنن
حه‌سه‌كه-نۆرس پرێس
منداڵێكی كه‌مپی هۆل كه به “به‌چكه‌كانی خه‌لافه‌ت” ناوده‌برێن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌كێك له‌و پارچانه ده‌شكێنێت كه بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر و پێدانی كاره‌با له كه‌مپه‌كه‌دا دانراوه.
نۆرس پرێس تۆمارێكی ڤیدیۆیی تایبه‌تی ده‌ستكه‌وتوه، كه تێیدا منداڵێكی كه‌مپه‌كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت به یه‌كێك له ستونه‌كانی وزه‌ی خۆردا سه‌ركه‌وتوه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و پارچه‌یه بشكێنێت، كه به‌سه‌ر ستونهكهوهیه.
له كاتێكی پێشتردا به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی “هاوار” بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كارمه‌ندانی له كۆمپانیای به‌ستنی ستونه‌كانی روناككردنهوه كاریان ده‌كرد، له‌لایه‌ن شانه‌كانی داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیان لێكراوه‌و هه‌رچی كاغه‌ز و مۆبایل هه‌بوه پێیان؛ لێیان سه‌ندراوه.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی، بنكه‌كانی خۆی له كه‌مپه‌كه چۆڵكرد‌و هه‌رچی پێداویستی لۆجستی هه‌بو برده ده‌ره‌وه جگه له به‌شی ژنه كۆچبه‌ره‌كان.
هۆكاری ئه‌و كاره‌ی رێكخراوه‌كه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جاری پێنجه‌م له نێوان ساڵانی 2021 و2022 له دوی ئه‌م مانگه، بنكه‌كانی روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی و دزی و شكاندنی كه‌ره‌سته‌كانی بوه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له خێزانی چه‌كدارانی داعشی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه.
له‌كاتێكی پێشتردا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به نۆرس پرێس-ی وت، شانه‌كانی داعش كار له‌سه‌ر مه‌شقكردن ده‌كه‌ن به منداڵانی داعشی ناو كه‌مپه‌كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌ی كوشتن و سه‌ربڕین و رفاندن.
له كه‌مپی هۆل، 35 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌نی 17 ساڵی هه‌یه‌و منداڵانی چه‌كداره‌كانی داعشی ناو كه‌مپه‌كه‌ش ژماره‌یان 5797 منداڵ ده‌بن و ته‌مه‌نیان له خوار هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه.
له 16-6-2022 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌مپی هۆل به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، شانه‌كانی داعش له‌مدواییانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره چالاكبون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه، كرده‌كانی تیرۆر له كه‌مپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاره‌وه 6 كه‌س كوژراون و 4 هه‌وڵی تیرۆركردنی شكستخواردوش تۆماركراوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌مپی هۆل، 23 حاڵه‌تی كوشتنی تۆماركردوه، له ناویاندا 9 سوری هه‌ن، كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی مانگی سوری كوردی بو، 14 په‌نابه‌ری عێراقیشكه نیوه‌ی دانیشتوانی كهمپكه پێكدێنن كوژراون، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی 14 هه‌وڵی تیرۆركردنیش شكستیانهێناوه.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
له 14-6-2022 به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌مپی هۆل له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریدا له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه گریمانه‌كراوه ده‌رگا به‌ڕوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له كه‌مپی هۆل و هه‌ر هێرشێك ده‌بێته هۆی رودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی.
ژنان و منداڵانی داعش به دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن تا رزگاریان بێت و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌مپی رۆژ درا به نۆرس پرێس، ژنانی داعش له ناو كه‌مپه‌كه‌دا مۆبایل-یان پێیه‌و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كان تا به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا هه‌ڵبێن.
له كاتی روداوه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر به‌ندیخانه‌ی سه‌ناعه له حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن شانه‌كانی داعشه‌وه، له كه‌مپی هۆل باری نائاسایی راگه‌یه‌نرا.
دواتر به‌پێی دانپیانانی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش، كه هێرشه‌كه‌دا به‌شداربون، ئاشكرابو یه‌كێك له پلانه‌كانیان ئه‌وه‌بوه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كه‌مپی هۆلدا و دواتریش شاری حه‌سه‌كه.
له رۆژئاوای كوردستان، كه‌مپه‌كانی هۆل و رۆژ ژن و منداڵانی داعش تێیاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی خۆسه‌ره‌وه داوا له وڵاتانی بیانی ده‌كرێت هاوڵاتییه‌كانیان بگێڕنه‌وه‌و به “بۆمبێكی ته‌وقیتكراو” ئه‌و دو كه‌مپه ده‌درێنه قه‌ڵه‌م.