هێزه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێك له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كات
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به‌درۆن و تۆپخانه چه‌ند گوندێكیان بۆردومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، درۆنێكی توركیا گوندی بیلۆنییه و ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌تی بۆردومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
ئاماژه به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی سێ گوله تۆپیان ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری گوندی شێخ عیسا كرد له گوندواری ته‌ل رفعه‌ت له باكووری حه‌له‌ب.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێرشه‌كان زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌و ته‌نها زیانه‌كانی ماددیبوون.
له ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ناوچه‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن.