هه‌سه‌ده: ده‌ستگیركردنی كه‌سێك كه چه‌ك دابین ده‌كات بۆ شانه‌كانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی دیره زۆر
ره‌قه- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌ندامێكی داعشیان ده‌ستگیر له رۆژهه‌ڵاتی دیره زۆر، كه چه‌كی دابین ده‌كرد بۆ شانه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رۆژی هه‌ینی رابردوو یه‌كه‌كانی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر (HAT) له هه‌سه‌ده” ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعشیان ده‌ستگیركرد له شاری سوبحه، به دووری 30 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی دیره زۆر له خۆرئاوای كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش چه‌كی دابین ده‌كرد و ده‌یگه‌یانده شانه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی 26 مانگی ئه‌یلول، یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی هه‌سه‌ده چوار ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركرد، له شاری ره‌قه‌ی باكووری سوریا.