هەسەدە دابەشکەری چەکی “داعش” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەسگیردەکات

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، یەکینەکانی دژە تیرۆر ئەندامێکی شانەی داعشیان لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیرکردووە.

ئەو ناوەندە میدیاییە بڵاویكردەوە، هەینی رابردوو یەكینەكانی دژە تیرۆر (HAT) ی سەر بە هەسەدە، ئەندامێكی شانەیەكی داعشیان لە شارۆچكەی سوبحە، 30 كم رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوئەندامە دەستگیرکراوە سەرقاڵی دەستەبەرکردن و دابەشکردنی چەک بووە بەسەر شانەکانی رێکخراوەکە لە ناوچەکەدا.

رۆژی بیست و شەشی مانگی ئەیلولی رابردوو، یەكە تایبەتەكانی “هەسەدە” ، لە شاری رەققەی باكووری سوریا، چوار ئەندامی رێكخراوی “داعش”یان دەستگیركرد.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : زانا ئەلعەلی