گرانبوونی نرخی ئاو و هەڕەشەی بڕینی کارەبا لە عەفرینی داگیرکراو

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، کۆمپانیای ئاوی ئەنجوومەنی خۆجێیی سەر بە تورکیا لە شاری عەفرین، نرخی مانگانەی ئاوی لە 20 لیرەی توركیەوە بۆ 90 لیرە بەرزکردەوە، هاوكات سەرانەیان بەسەر كۆمپانیای كارەبای شارەكەدا دەسەپێنرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، كۆمپانیای ئاو نرخی پارەی ئاوی لە 20 لیرەوە بۆ 90 لیرەی توركی بەرزكردووەتەوە، هەروەها سەرانەیان بەسەر كۆمپانیای كارەبای شارەكەدا سەپاندووە، ئەوانیش هەڕەشەی پچڕانی كارەبایان لە شارەكە كردووە، ئەگەر فاتورەی پێدانی پارەی ئاویان پێشکەش نەکرێت.

کۆمپانیای کارەبا پێیوابوو کە پرۆسەی پابەندکردنی پارەدانەکە بە بیانووی ئەوە دێت کە کارەکانی چاککردنەوەی هەمیشەیی بۆ ناوەندەکانی پەمپکردن بۆ شارەکە هەیە، لە کاتێکدا وزەیەکی زۆری کارەبا لە کاتی پەمپکردندا بەفیڕۆ دەچێت.

کۆمپانیاکە هۆشداری داوەتە سەردانکەرانی کە خزمەتگوزاری گەیاندنی ئاو هەمیشەیی نییە، ئەگەر پارەی سەپێنراو نەدرێت، بەپێی سەرچاوەکە.

دانیشتوانی عەفرینی داگیرکراو لە لایەن تورکیا و گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانیەوە، بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە ئاو پشت بە پرۆسەی پەمپکردنی ئاو لە دەریاچەی مەیدانکیەوە دەبەستن، بە تایبەت دوای گرانبوونی نرخی تانکەری ئاو کە تێکڕای بەکارهێنانی بۆ هەر خێزانێک نزیکەی 300 لیرەی تورکییە، بەپێی سەرچاوەکە.

شاری عەفرین و دەوروبەری، لە رۆژئاوای کوردستان لە ئازاری 2018 وە لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دڵسۆزی تورکیادایە.

سەرەتای مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو؛ لە شارەکانی عەفرین و مارع لە باکووری حەلەب؛ خۆپیشاندان دژ بە کۆمپانیای کارەبای تورکی “ئاک ئینێرجی” سازدرا، ئەویش دوای بەرزکردنەوەی “نرخی کیلۆواتێک وزەی کارەبا لە 2.45  لیرەی تورکیەوە بۆ 4.5 لیرەی تورکی.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی : فەنزە تەمۆ