هۆڵەندا کار لەسەر گێڕانەوەی ماڵباتی هاوڵاتییە داعشەکانی دەکات لە سوریا
حەسەکە – نۆرس پرێس
هۆڵەندا کاردەکات لەسەر پلانی گەڕانەوەی بڕێکی “گەورە” لە ژنانی ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لەگەڵ منداڵەکانیان، لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستان.
کەناڵی “ئاڕ تی ئێڵ”ی هۆڵەندی ئاشکرای کرد؛ پرۆسەی گێڕانەوەکە، گەورەترین بڕ لەخۆدەگرێت کە تا ئێستا 41 ژن و منداڵن؛ لە باکوری سوریاوە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.
پرسی گەڕانەوەی ژنان و منداڵانی داعش؛ گفتوگۆی سیاسی گهرمی له كابینهی حكومهتی هۆڵهندادا، وروژاند، كه به پهسهندكردنی لهژێر فشاردا كۆتایی هات بۆ گهڕانهوهیان بهپێی پلان و خشتهی كات.
سەرجەم ژنانی ئەم گوژمە خاوەنی رەگەزنامەی هۆڵەندین، کە ژمارەیان 12 ژنە لەگەڵ 29 منداڵ و لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستاندا.
ژنانی هۆڵەندی لە نێوان هەردوو کامپی هۆل و رۆژدا دابەش دەبن؛ کە تایبەتن بە ماڵباتەکانی ئەندامانی داعش.
ئەم پرۆسەیە ؛ بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی ئاسایش وکاروباری دەرەوە و بەرگریدا؛ ئەنجام دەدرێت، بە گوێرەی کەناڵە هۆڵەندیەکە، چەند مانگێکە دەستی پێکراوە.
مانگی ئایاری ساڵی رابردوو؛ دادگای هۆڵەندا بڕیاریدا؛ ئهگهر ئهو ژنانه نهگهڕێنهوه، ئهوا دۆسیه تاوانكارییهكانی دژیان رادهگیرێت، دادوهریش وادهی چوار مانگ دیاری دهكات بۆ ئهوهی حكوومهت رێكارهكه جێبهجێ بكات.
بەگشتی کاتێک دەگەنەوە هۆڵەندا، هەر ژنێک لە باڵێکی تایبەتی بە “تیرۆریستان”دا زیندانی دەکرێن و دواتر لەبەردەم دادگادا دەوەستن، لە کاتێکدا منداڵەکان لە شوێنی تایبەتدا دەخرێنە ژێر چاودێریەوە.
سەبارەت بە دۆسیەکە، وابڕیارە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دادگا دانیشتنێکی نوێ ئەنجام بدات، چاوەڕوان دەکرێت ئە ژن و منداڵانە تا ئەم کاتە یان دوای ماوەیەکی کەم لە دانیشتنی بەرنامە بۆ داڕێژراو بگەڕێنڕێنەوە.
بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە؛ حکومەت داوای کاتێکی زیاتر لە دادوەر بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پرۆسەی گەڕانەوە ئاڵۆزە؛ جگە لەوەش ژمارەکە زۆرە بە بەراورد بە بڕە تاکەکەسییەکانی پێشوو، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەمە پێویستی بە کات و رێکخستنێکی زۆر هەیە.
بەپێی راپۆرتە هۆڵەندییەكان، نزیكەی 300 كەس لە هۆڵەنداوە گەشتیان كردووە بۆ عێراق و سووریا، کە زۆربەیان ژنن و لەگەڵ منداڵەكانیاندا ئێستا لە كەمپەكانی ژناندان، هاوكات پیاوان لە ناوەندەكانی دەستبەسەرداگرتندان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا.
وادەی وردی گەڕانەوەی ئەو گروپە دەستبەجێ نەزانراوە، ئەمەش زۆرجار پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان کە تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر پلانی هۆڵەندا نەداوە.