به مه‌رجی به‌كارنه‌هێنانی دژ به هه‌سه‌ده.. پێشنیارێكی ئه‌مریكا رێگری ده‌كات له فرۆشتی فرۆكه‌ی اف-16 به توركیا
رۆژی شه‌ممه، كریس ڤان هۆلین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پێشنیارێكی پێشكه‌ش كرد بۆ هه‌واركردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتی فرۆكه‌ی اف-16 به توركیا‌و دانانی مه‌رجی به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و فرۆكانه دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”.
به‌پێی ئه‌و پێشنیاره‌ی له‌لایه‌ن “هۆلین” پێشكه‌ش كراوه، پێویسته سه‌رۆكی توركیا به‌ڵێن بدات به به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و فرۆكانه دژ به یۆنان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
هه‌روه‌ها داواده‌كات پرۆسه‌ی فرۆشتنی فرۆكه‌كان ته‌واونه‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی توركیا ره‌زامه‌ندی نیشان ده‌دات له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی فینله‌نداو سوید له په‌یمانی ناتۆ.
له دوای چه‌ند مانگێك له پشتیوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له گرێبه‌ستێك بۆ فرۆشتی فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری “اف-16فایبه‌ر” به توركیا،” به‌ڵام به هۆی ناره‌زایی توندی كۆنگریس دانوستانه‌كان هێشتا كۆتاییان پێ نه‌هاتووه.
مانگی ته‌مموزی رابردوو ئه‌نجومنی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربری له سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ رێگری كردن له فرۆشتنی فرۆكه‌ی جه‌نگی “اف-16فایبه‌ر” به توركیا، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و گرێبه‌سته گرنگه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مانگی ئه‌یلولی رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا تاكه وڵات نییه له جیهاندا كه فرۆكه‌ی جه‌نگی ده‌فرۆشێت، به‌ڵكو به‌ریتانیاو روسیا‌و فه‌ره‌نسا ئه‌و جۆره فرۆكانه ده‌فرۆشن.