هه‌ولێر.. خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژ بههێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ شه‌ممه، چالاكوانانی سیاسی خۆپیشاندانیان له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر سازكرد، بۆ ناره‌زایی و دژایه‌تیكردنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران، زنجیره‌یه‌ك هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، به بیانووی لێدانی باره‌گای حزبه‌كانی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان، له ئاكامدا 17 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵ بوون و بریندار بوونی زیاتر له 50 كه‌سی دیكه.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولواحید حوسین ئه‌ندامی حیزبی شیوعی كوردستان به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، “هاتووین داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌یه‌ن سنورێك دابێت بۆ ده‌ستدرێژی وڵاتان دژ به كورد، مه‌نداڵ و ژنانمان ده‌كوژن، قوتابخانه‌كانمان دروخێنن، ژێر خانی ئابوورییمان وێران ده‌كه‌ن، پێشتر به بێ ده‌نگی تیرۆرمانیان ده‌كرد، له ئێستادا به فرۆكه‌و موشه‌كی پالیستی ده‌مان كوژن”.
ئاماده‌بووان له دروشمهكانینادا هێرشه‌كانی ئێرانیان مه‌حكوم كرد‌و داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد هه‌نگاوی به په‌له بنێت بۆ كۆتایی هێنان به تاوانه‌كانی تاران دژ به گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئیبراهیم به‌رپرسی لقی حیزبی زهحمهتكێشنانی كوردستان داوای له حكومه‌تی عێراق كرد له به‌غداد هێرشه ههرهمییهكانی ئێران مه‌حكوم بكات و كاری جیدی بكرێت بۆ راگرتنی كوشتنی ژنان و مهنداڵانی بێ تاوان”.
خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌یان به‌رزكرده‌وه كه له هێرشه‌كاندا بۆنه قوربانی و پشتیوانی خۆیان ده‌ڕبری بۆ ئازادی ژنان، كۆژرانی ژینا ئه‌مینییان له ئێران به توندی مه‌حكوم كرد.
به‌ختیار كه‌ریم ئه‌ندامی حزبی شیوعی كوردستان رایگه‌یاند، سازكردنی ئه‌م خۆپیشاندانه ئاشتی خوازانه‌یه له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناره‌زایی ده‌ڕبڕینه دژ به كرده‌وه‌كانی ئێران و ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی ژنان و منداڵان.
پێشتر په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كانی سوپای پهسدارانی به توندی مه‌حكووم كردبوو داوای له ئێران كرد رێز له‌سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌كارهێنانی توند‌و تیژی و موشه‌ك و هێرشی سه‌ربازی به‌هه‌ر پاساوێك، كارێكی قبول نه‌كراوه.
زۆربه‌ی باڵیۆزخانه‌و كونسول گه‌ری و رێكخراوه نێوده‌وڵتییه‌كان له عیێراق بۆردمانه‌كانی ئێرانیان مه‌حكوم كرد‌و به پێشێلكاری خاك و سه‌روه‌ری عێراقییان دانا.