هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ شه‌ممه، فڕۆكه بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری قه‌زای ئامێدییان بۆردۆمان كردوو زیانی مادیی به‌ر سێ ماڵ كه‌وت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کۆمەڵگەی مێرستەکی کردووەتە ئامانج و چەند مووشەکێک لە ماڵی سێ هاوڵاتی کەوتوونەتە خوارەوە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، بۆردومانه‌كه هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر خانوو و ئۆتۆمبێلی سێ هاوڵاتی کەوتووەو ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.
ئه‌م هێرشه‌ی توكریا دوای هێرش و بۆردومانی به‌رفراوانی ئێران دێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كۆردستان كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 17 كه‌س كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵبوون، هه‌روه‌ها بریندار بوونی زیاتر له 50 كه‌سی دیكه.