لەماوەی کەمتر لە 24 سەعاتدا.. دوجار گوندێكی باكوری حه‌ڵه‌ب له‌لایه‌ن تۆپهاوێژه‌كانی توركیاوه ده‌كرێته ئامانج
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تۆپهاوێژه‌كانی توركیا گوندی ئه‌بین-یان له ناحیه‌ی شێراوا له گونده‌واری عه‌فرین به دو موشه‌ك كردوه‌ته‌وه ئامانج و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانی گیانی و مادی له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، “ئه‌و هێرشه دوه‌م هێرشه كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ده‌كرێته سه‌ر گونده‌كه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ردو موشه‌كه‌كه له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه كه‌وتونه خواره‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه به‌هۆی موشه‌كێكی توركیاوه دو خوشك له گوندی ئه‌بین به ناوه‌كانی نه‌سرین حه‌سه‌ن (19ساڵ)، یاسه‌مین حه‌سه‌ن (20 ساڵ) برینداربون و زیانی مادیش به‌ر خانوه‌كه‌یان كه‌وت.
به هه‌مان شێوه تۆپهاوێژه‌كانی توركیا دوێنێ سێشه‌ممه، 10 گوندیان له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به زیاتر له 150 موشه‌ك كرده ئامانج.
ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گونده‌كانی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب رۆژانه له‌لایه‌ن توركیا‌و چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرییه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشی گریمانه‌كراوی توركیا، باری له ناكاوی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی راگه‌یاند.