هەولێر – نۆرس پرێس
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامه، لە سەرتاسەری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش مانگرتنی گشتییە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1/10/2022، له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگرتنی گشتیی راگه‌یاندرا و خه‌ڵكی نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان و بازاڕ و دووكانه‌كانیان داخستووه و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانیش له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بڵاوه‌یان پێ كراوه.
کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی 28-09-2022، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردەسەر بنکەی ژمارەیەک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. دواتر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایان لە هاونیشتمانیانی نێو رۆژهەڵاتی کوردستان کرد ڕۆژی شەممە دووکانەکانیان نەکەنەوە.
لە شارەکانی ئیلام، سنە، مەریوان، بانە، سەقز، بۆکان، دیواندەرە، مهاباد، ورمێ، شنۆ، ئیلام، پیرانشار، دێولان، نەغەدە و سەردەشت بازاڕ بە تەواوەتی داخراوە. لە شاری پاوە زیاتر 70٪ی بازاڕ، لە کرماشان بەشێکی زۆر بازاڕ و لە جوانڕۆش نزیکەی 30٪ی دووکانەکان نەکراونەتەوە.
هاوكات حزبه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش، وه‌كو حزبی موجاهیدنی خه‌لق، پشتگیریان له خه‌ڵك و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كرد و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران داوایان له لایه‌نگرانیان كردووه ناره‌زایه‌تی و مانگرتن رابگه‌یه‌نن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دنەدەر و هۆکاری سەرەکی ناڕەزایەتی ئەم رۆژانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە قەڵەم دەدات کە دوو هەفتەیە بەردەوامە و دەیان شاری ئێرانی گرتووەتەوە.