كوچ و کۆچبەرانی عێراق؛ به‌رده‌وامین لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كان له كه‌مپی هۆل
هەولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگه‌یاند 790 خێزانی عێراقی له كه‌مپی هۆلی ڕۆژئاوای كوردستان، به ٦ كاروان گه‌ڕێندانه‌وه، دوپاتیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وامده‌بن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بەپێی بارودۆخی ئەمنی.
كۆتا ئاماریش كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌ڵاوكرایه‌وه پێش سێ هه‌فته‌بوو، كه ٧٦٦ خێزان له كه‌مپی هۆل گه‌ڕێندرانه‌وه عێراق .
عەلی عەباس جەهانگیر،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، به نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند؛ پرۆسەی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانی داعش كه له كه‌مپی هۆلن به‌رده‌وامه، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بەردەوام بێت گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئه‌منییه‌كانی عێراق و ڕۆژئاوای كوردستان؛ تا ئه‌و پڕۆسه‌یه له ئه‌جنده‌ی خۆیان دابنێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان توانیویەتی ٧٩٠ خێزان به ٦ كاروان له ڕۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێنته‌وه.
بە گوتەی جەهانگیر،هەر عێراقییەک کە لە هۆل دەگەڕێتەوە بە چه‌ند قۆناغێکی لێکۆڵینەوەی ئەمنیدا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی “لیژنەی باڵای ئه‌منی یەک بە یەک لەگەڵ خێزانەکانی ناو کەمپه‌كه کۆدەبێتەوە، دواتر دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان”
دوای شكست پێهێنانی خه‌لافه‌تی داعش له سوریا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، زۆربه‌ی خێزانه‌كان كواسترانه‌وه كه‌مپی هۆل له حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ، ئێستاش 50 هەزار کەس لە نەتەوەی جیاواز له خۆوه‌ده‌گرێت کە نزیکەی 30 هەزاریان عێراقین.
جەهانگیر ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەی گەڕانەوە “ئارەزوومەندانەیە و کەس ناچار ناکرێت”.