هه‌ولێر – نۆرس پرێس
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، جارێكی دیكه بۆردومانكردنی ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه‌یان له سنوری سیده‌كان ده‌ستپێكرده‌وه و تا ئێستاش به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كه‌وه، زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
به‌پێی میدیاكان، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچەکانی ڕۆبی، ڕواڵ، گەڵی ڕەش، تارستا و کەم کۆڕایان له‌سنوری سیده‌كان ده‌ستپێكرده‌وه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانیش تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون، ترس و دڵه‌ڕاوكێش له‌لای زۆربه‌ی دانیشتوانی گوندشینی سنوری سیده‌كان دروستبوه.
له‌لای خۆشیه‌وه، ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومان و تۆپبارانی هه‌ردو وڵاتی ئێران و توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی برادۆست، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌لای دانیشتوان دروستبوه، به‌شێك لهگوندنشینهكانیش ناوچه‌كانیان چۆڵكردوه.ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی تۆپخانه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی چڕی بۆسه‌ر حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی سیده‌كان نیشته‌جێن ده‌ستپێكردوه، له‌هه‌مانكاتیشدا توركیا ده‌ستیكردوه به بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ديكهی سنوری سیده‌كان