هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌و منداڵه‌ی دوێنی دایكی به هۆی هێرشه‌كانی ئێران شه‌هید بوو خۆی له دایكبوو” ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندرووستی، وانیا‌ر ره‌حمانی ئه‌و منداڵه‌ی كه له‌دوای شه‌هیدبوونی دایكی له بۆردوومانه‌كانی ئێران‌دا له دایك بوو، ئه‌مرۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
دوێنی ژنێكی دووگیان به ناوی ره‌یحان له قه‌زای كۆیه گیانی له ده‌ستدا و منداڵه‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی له دایكبوو ناونرا “وانیا‌ر” به‌ڵام دوای یه‌ك رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه منداڵه‌كه‌ش گیانی له ده‌ستدا.
زانیار رەحمانی، باوکی وانیا‌ر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند، “تەرمی منداڵ و دایكه‌كه‌ی بەیەکەوە دەنێژم”.