به هۆی هێرشه‌كانی ئێران راگرتنی ڤێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
به هۆی هێرش و بۆردوومانه‌كانی ئێران، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجامدانی هه‌شته‌مین ڤێستیڤاڵی نێوده‌ڵه‌تی كه‌لتوره جیوازه‌كان له شاری رانیه.
وه‌زاره‌ت له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاربوو هه‌شته‌مین ڤێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كه‌لتووره جیاوازه‌كان له 29 ئه‌یلول تا 2 تشرینی یه‌كه‌م له شاری رانیه سازبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ناهه‌مواری ره‌وشه‌كه و هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران كه چه‌ندین قوربانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، وه‌زیری رۆشنبیری بڕیاریدا به هه‌ڵپه‌ساردنی سازكردنی ڤێستیڤاڵه‌كه و سوپاسی به‌شداربووان و رێكخه‌ران ده‌كات.