ئاماژه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنێكی جۆری.. كه‌مپی هۆل ئامانجێكی له بیرنه‌كراوه‌ی داعش
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
موسته‌فا ئه‌مین، شاره‌زای میسری له كاروباری گروپه توندڕه‌وه‌كان پێشبینی ده‌كات رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له هه‌ر كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنێكی جۆری ئه‌نجام بدات، بۆ رزگاركردنی خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، ئه‌مین به نۆرس پرێس راگه‌یاند، داعش باش ده‌زانێت كه سه‌ره‌تا ده‌بێت ناوچه‌یه‌كی پارێزراوی له ژێر ده‌ست بێت بۆ نیشته‌جیێبوونی ژنان و منداڵانی كه‌مپه‌كه، بۆیه تاوه‌كو ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دیاری نه‌كردووه، چونكه سه‌ره‌تا پێوستی به‌وه هه‌یه كۆنترۆلی رووبه‌رێكی زه‌وی دیاریكراو بكات.
بیست و حه‌وتی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به هاوكاری هێزی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر نزیكه‌ی 523 پارچه چه‌ك و بۆمب و كۆڵه پشتی سه‌ربازی و 22612 فیشه‌ك و تاقمی چكی جۆراوجۆر‌و 408 ئامێری په‌ێوه‌ندی له نزیك گوندی قه‌یره‌وان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ده‌لێت، له دوای شكست هێنانی داعش له زیندانی سناعه، ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ گونده‌واری قامیشلۆ گواستراونه‌ته‌وه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و دان پێدانانی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی داعش”، ئه‌و چه‌كانه ئاماده كرابوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر كه‌مپی هۆل.
ناوه‌ندێك بۆ به‌رهه‌م هێنانی لاوانی خیلافه‌ت
ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له دروستكردنی كه‌مپی هۆل كۆنترۆلكردنی هزری توندڕه‌وی بوو له‌نێو خێزانه‌كانی داعش و به كۆكردنه‌وه‌یان له یه‌ك شوێندا.
به‌ڵام پڕۆسه‌كه به ته‌واوی پێچه‌وانه بووه و كامپه‌كه بوو به شوێنێك بۆ گه‌شه‌كردنی داعش و ناوه‌ندێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لاوانی داعش ، به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ڵ تێپه‌ربوونی كاتدا منداڵان بكرێن به چه‌كدار”، هه‌روه‌ها كه‌مپه‌كه بووه ناوه‌ندێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دابه‌شكردنی و كۆكردنه‌وی زانیاری.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بوونی خێزانه‌كانی داعش له‌و كه‌مپه‌دا، ئامانجێك ده‌خاته به‌رده‌م داعش بۆ رزگاركردنی ئه‌و خێزانانه كه ئێستا له ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌دان.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی باسمان كرد، دوور نییه كه‌مپه‌كه ئامانجی یه‌كه‌می داعش بێت و بایه‌خێكی زۆری پێبدات.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه پێی وایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داعش شكستی هێنا له زیندانی سناعه، به‌ڵام توانی بره‌و به‌و بیرۆكه‌یه بدات كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه دیله‌كانی رزگار بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادان دروست بوو له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و شانه‌یه‌كی داعش له بازگه‌یه‌ك نزیكی گوندی غه‌زیله له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی هه‌ول، تیایدا ئه‌ندامێكی داعش ئۆتۆمبێلێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قانده‌وه و پاشان هه‌ندێك له ئه‌ندامانی داعش ده‌ستگیركران و كه‌سێكیان گیانی له ده‌ستدا.
جموجۆڵه‌كانی پاش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كه‌مپی هۆل
له لای خۆیه‌وه ئارام حه‌نا وته‌بێژی فه‌رمی “هه‌سه‌ده” رایگه‌یاند” له پاش كۆتایی هاتنی هه‌ڵمه‌تی “ئاسایش و مرۆڤایه‌تی” كه سه‌لماندی زۆر گرنگ بوو، داعش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا په‌ره‌ی به چالاكییه‌كانی داوه.
هه‌ڵمه‌تی ئاسایش له كه‌مپی هۆل نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌ی خایاند” به هۆی زیادبوونی تاوانه‌كانی كوشتن له ناو كه‌مپه‌كه‌دا.
حه‌نا پێی وایه پلان و چالاكییه‌كانی داعش به بێ پشتیوانی هه‌واڵگری و ئه‌منی چه‌ند هێزێكی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌موانیش ده‌زانن ئه‌و هێزانه كێن.
وته‌بێژی فه‌رمی هه‌سه‌ده وتیشی، كه‌مپی هۆل یه‌كێكه له ئامانجه هه‌ره گرنگه‌كانی تیرۆرستان كه به نیازن هێرش له ده‌وروبه‌ری كه‌مپه ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی تاوان له ناوخۆی كه‌مپه‌كه به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی پشێوی تێكدانی باری ئاسایش.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه داعش سوود وه‌رده‌گرێت له تیرۆرستانی ناو كه‌مپه‌كه و پشتیوانێك ده‌بێت بۆ هه‌وڵه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه.
حه‌نا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وامی ره‌وشی پشتیوانیكردن له تیرۆر كاره‌ساتی گه‌وره دروست ده‌كات كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ن كه هه‌سه‌ده‌و هێزه نیێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاری بۆ بكه‌ن.