هێزه‌كانی توركیا باكووری خۆرئاوای مینبج بۆردومان ده‌كات

مینبه‌ج- نۆرس پرێس

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ هاوه‌ن گوندی یالنلی باكووری خۆرئاوای شاری مینبجیان بۆردومان كرد.

پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج رایگه‌یاند، له‌ بنكه‌ی شیخ ناسر هێزه‌كانی توركیا به‌بۆمبی هاوه‌ن گوندی “یالنلی” یان بۆردومانكرد.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “تا ئه‌م ساته‌ بۆردومانكه‌ی توركیا به‌رده‌وامه‌”.

جێی ئاماژه‌یه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی بۆردومانی چه‌ند گۆندێكیان كرد له‌ گونده‌واری باكووری مینبج.