فه‌ره‌نساو هۆله‌ندا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.. نابێت ئەم کارانە دووبارە ببەنەوە
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
هه‌ر یه‌ك له فه‌ره‌نساو هۆله‌ندا به توندی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرایكرد، “فەرەنسا سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەرفراوانانەی سەر هەرێمی کوردستان دەکات کە ئێران بەرپرسیاریەتیی خۆی لێ راگەیاندووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێرشەکانی دوێنێی سوپای پاسدارانی ئێران پێشێلکردنی زەقی سەروەریی عێراق و یاسای نێودەوڵەتیه‌و، “هەڕەمەکییانە خەڵکی سڤیلیان بە ئامانجکردووە.”
راگه‌یاندراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه، “حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هاوسۆزیی خۆی دڵنیادەکاتەوەو نابێت ئەم کارانە دووبارە ببەنەوە.”
هاوكات، کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر هێرشەکانی ئێرانی سەرکۆنەکردو رایگەیاند: هۆڵەندا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی ئێران دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەو هێرشە هەڕەمەکییانە بوونەته هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکی بێتاوانان و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و رۆژنامەڤانان”.
رۆژی چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە 73 مووشەک و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا، لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا و سەرووی 46ی دیکەش برینداربوون و كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵن.