پاش شه‌ش رۆژ له بۆردومانی به‌رده‌وامی ئێران.. توركیا به درۆن هێرش ده‌كاته سه‌ر دوو ناوچه‌ی سیده‌كان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه، توركیا به درۆن چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناحیه‌ی سیده‌كانی باكووری هه‌ولێری بۆردومان كرد.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌رێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند، توركیا به درۆن ناوچه‌كانی گه‌لی ره‌ش و تارستای به‌چڕی بۆردومانكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆردۆمانه‌كان زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
هێرشه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا دوای ئه‌وه دێت كه ئێران بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ ناوچه سنورییه‌كانی ناحییه‌ی سیده‌كانی بۆردومانكرد.
رۆژی چوار شه‌ممه ده‌زگای دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سوپای پاسدارانی ئێران به چوار قۆناغ به موشه‌ك و درۆنی خۆكوژ بۆردومانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له ئاكامدا 13 كه‌س شه‌هیدبوون و 58 دیكه‌ش برینداربوون.