لەسەر هێرشەکان وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزی ئێرانیان لە عێراق بانگهێشتی وەزارەت کراوە و یاداشتی ناڕەزایەتی توندی پێدراوە لەسەر هێرشە بەردەوامەکانی ئێران لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشە موشەکی و هاوەنییەکانی کرد لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم.
هاوکات، لەسەر ئاستی دیبلۆماسی باڵا داواشی کردووە کە کارێکی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی دواین زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ١٣ کەس شەهید بووە و ٥٨ کەسیش برینداربوون.
هەر دەربارەی کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان، له‌یاداشتێكى به‌په‌له‌دا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان، داواى ده‌ركردنى كونسوڵخانه‌كانى ئێران له‌هه‌رێم ده‌كرێت‌و داواده‌كرێت، به‌فه‌رمى پشتیوانى بۆ خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌گوێره‌ى یاداشتێكى ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تى‌و توێژه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه‌كراوه، “ئێمە ئەم هاوڵاتیانەی هەرێم كە لەخوارەوە ناومان هاتووە، پشتیوانیی لەڕاپەڕینی گەلی كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان‌و گەلانی ئێران بۆ ئازادیی‌و دادپەروەریی‌و سەربەخۆیی‌و مافە تاكە كەسییەكان بەتایبەتیش ژنان دەكەین”.
هه‌روه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه داواى له‌حكومه‌تى هه‌رێم‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردوه، “كونسوڵخانه‌كانى ئێران لەشارەكانی هەولێرو سلێمانی بەزوترینكات دەربكرێن‌و پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران ڕابگیرێن‌و سنور بەڕوی بەشداربوانی ڕاپەڕین بكرێتەوەو لەنەخۆشخانەكانی كوردستانیش چارەسەری بریندارەكانی ڕاپەڕین بكرێت‌و هاوكاریی هەڵاتوان لەدەست سەركوتی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت”.