426 توشبووی نوێی کۆلێرا لە ناوچەکانی حکومەتی سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ شەوی چوارشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لە حکومەتی سوریا، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرای راگەیاند؛ بۆ 426 تووشبووی نوێ.

هەژماری فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە لە فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ژمارەی تووشبووە پشتڕاستکراوەکانبەمشێوەیە : حەلەب 260، دێرەزوور 72، حەسەکە 30، رەققە 26، لازقییە 19، حومس 5، دیمەشق 5، سوەیدا 5، دەرعا 3، قونەیترا 1.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان گه‌یشته‌ 33 حاڵه‌ت، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكراون: 28 له‌ حه‌ڵه‌ب، 2 له‌ دێره‌زوور، 3 له‌ حه‌سه‌كه‌.

پێنجشەممەی رابردوو، سەرچاوەیەکی میدیایی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، نەخۆشخانە حکومییەکان رێگری لە چوونە ژوورەوەی دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن بۆ نەخۆشخانەکان بۆ چاودێریکردنی حاڵەتەکانی کۆلێرا و تەنها لە رێگەی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیەوە ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت.

لە 10ی ئەیلولدا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا بۆ یەکەمجار رایگەیاند کە 15 حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای حەڵەب تۆمارکراوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : فەنزە تەمۆ