فەرماندەی پاسداران: بە 73 موشەکی بالستی و دەیان درۆنی خۆکووژ هێرشمان ئەنجامداوە
هەولێر – نۆرس پرێس
فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند بە 73 مووشەکی بالستی و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەریمی کوردستان.
محەمەد باکپوور، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە بارەی بۆردومانەکانی دوێنێ لە دژی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای کرد، “لەو هێرشەدا تا ئێستا 73 مووشەکی بالستی زەمین بە زەمین و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە وردی شوێنی خوازراو و ئامانجەکانیان پێکاوە.”
پاكپوور وتیشی:” ئەم ئامانجانە كە لە 42 شوێن بڵاو بوونەتەوە و لە هەندێك حاڵەتدا لە 400 كیلۆمەتر لە یەكترەوە دوور بوون، بە دوژمنكاری ئێران ناوی بردوون.”
فەرماندەکەی سوپای پاسداران راشیگەیاند، “پێویستە لەسەر دەسەڵاتدارانی ناوچەی باکووری عێراق کە بڕیارێک بدەن بۆ کۆکردنەوەی ئەو گروپانەی دژ بە ئێرانن.”