نەتەوە یەکگرتووەکان: بەپەلە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێم بوەستێنرێت
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر هێرشەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان هاتەدەنگ و داوا دەكات، بەپەلە هێرشەکانی ئێران لەخاکی هەرێم بوەستێنرێت و رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت.
دوێنێ، بنكە و بارەگای حزبهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههرێمی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە كرانە ئامانج، هەریەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زهحمهتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستان لە زڕگوێز و حزبی دیموكرات لە كۆیە و پارتی ئازادی لە پردێ بارەگاكانیان بۆردوومان كرا.
لەسەر ئەو هێرشانە، ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سكرتێری گشتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بۆردومانانە دەكات، كە کرایە سەر هەرێمی كوردستانی عێراق لەنێویاندا ناوچە مەدەنییەكان.
جەختیشیکردەوە، پێویستە دەستبەجێ ئەو هێرشانە بوەستێنرێت، هەروەها داوای كرد رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق و بنەمای پەیوەندیی باشی دراوسێ بگیرێت.