ئه‌مریكا: درۆنێكی ئێرانی به‌ره‌و هه‌ولێر ئاراسته كرابوو خرایه خواره‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا توانیویانه درۆنێكی ئێرانی له جۆری Mohajer-6 Unmanned Aerial Vehicle له‌نزیك هه‌ولێری بخه‌نه خواره‌وه، كه مه‌ترسی بۆسه‌ر هێزه‌كانیان دروستكردبوو و له‌و هێرشه شكستخواردوه‌شدا هیچ سه‌ربازێكی سه‌ر به ئه‌مریكا نه کراونەتە ئامانج”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كۆڵۆنێڵ جۆو به‌چینۆو، به‌ڕێوبه‌ری كاروباری گشتیی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێدانه‌ی ئه‌و هێرشه بێپاساوانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌وه ده‌ستدرێژی و تێكدانی ئارامی و ئاسایشیی ناوچه‌كه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند، “هێزه‌كانی سوپای پاشداران له كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشێكی ئاسمانی له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له هه‌وڵێری پایته‌خت ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامیشدا توانراوه له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانییه‌وه بخرێته خواره‌وه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كاروباری گشتیی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكاش هاتوه، “هیچ ئه‌ندامێكی سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و پرۆسه‌یه‌دا نه‌توانرا بكرێنه ئامانج و هیچ ئه‌ندامێكیش بریندار نه‌بو و جۆری ئه‌و درۆنه‌ی ئێرانیش (Mohajer-6 Unmanned Aerial Vehicle) بوه، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ی نزیك له هه‌ولێر دروستكردوه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، هاتووه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشتی حكومه‌تی عێراق و بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژ و یارمه‌تی و راهێنانی هێزه هاوبه‌شه‌كان به مه‌به‌ستی شكستپێهێنانی هه‌میشه‌یی داعش كار ده‌كات و ره‌وشه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و پشتیوانی هێزه هاوبه‌شه‌كان له عێراق ده‌كات.