ساڵەح موسلیم: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەمواندا، تەنانەت لەگەڵ تورکیاش، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا
رەققە- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، چوارشەممە، ساڵەح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی، رایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بۆ دیلۆگ کردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەوانەش تورکیا، ئەگەر ئەوە خزمەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی سوریا بکات.
موسلیم لە تۆمارێکی دەنگیدا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ” ئێمە پیشوازی لە سەرجەم ئەو لایەنانە دەکەین کە هیواخوازی چارەسەری کێشەی سوریا و دۆزی کوردن”
هەروەک سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام، پێنجشەممەی پێشوو بەر لە سەردانەکەی بۆ ناوچەکە وتارێکی لە تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز بڵاوی کردەوە، تیایدا باس لە رێکەوتنێک دەکات لە نێوان بەڕێوبەری خۆسەری و تورکیادا، بەوەی کە گەرەنتی بەرژەوەندی هەردوولای تێدابێت، ئەویش بە گەشتن بە پەیوەندیەکی ئابووری لە نێوانیاندا، هەروەک باس لە پێویستی هاوسەنگیەک دەکات لە پاراستنی پەیوەندی ئەمریکا و تورکیادا، و بەردەوامی لە روبەڕوبوونەوەی داعش بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات.
دەربارەی ئەم پێشنیارەی گراهام، ساڵەح موسلیم وتی، ” تورکیا ناوچە کوردیەکانی وەک (عەفرین وگرێ سپی و سەرێ کانی) لە رۆژاڤا داگیر کردووە و هەزارەها کەسی لە ماڵ و حاڵیان وەدەرناوە و ئاوارەی کردوون،بۆیە بەر لە دەسپێکردن بە هەر گفتوگۆیەک دەبێت کێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێت”
ئەمە جگە لەوەی ساڵەی بە پێویستی زانی ژێرخانێکی پەیوەست بە گەلانی رۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت و چارەسەری یەکجاری کێشەی ئاوارەکان بکرێت، بەر لە دەسپێکردن بە هەر گفتوگۆیەک.
ساڵەح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی وتی ” ئێمە عاشقی جەنگ نین”