دژه تیرۆری كوردستان دوا ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئێران راده‌گه‌ینێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه، دژه تیرۆر كوردستان رایگه‌یاند، له ئاكامی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران 13 كه‌س شه‌هیدبوون و 58 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه هه‌ندێكیان منداڵ بوون.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سوپای پاسدارانی ئێران به چوار قۆناغ زنجیره‌یه‌ك هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ئه‌نجامدا به به‌كارهێنانی موشه‌كی پالستی و فرۆكه‌ی درۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له هێرشه‌كاندا باره‌گای پارتی ئازادی كوردستان له ناوچه‌ی پردێ و كۆربی و باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان باڵی ئێران له كۆیه‌و باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و كامپی كوردانی ئێران له سلێمانی و كامپه‌كانی ئازادی و قه‌لا و ئه‌میرییه له كۆیه كرانه ئامانج.
هه‌ر له‌و هێرشانه‌دا ئێران به 70 مۆشه‌كی پالستی جۆری فاتیح و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی بۆمب رێژكراوی له ناوچه‌ی سلاسی باوه‌جان له پارێزگای كرماشان و ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له پارێزگای ئهژهربایجان خۆرئاوا بۆردومانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له‌و هێرشانه‌دا ناوه‌نده گشتییه‌كان و قوتابخانه‌و باخجه‌ی منداڵان و بنكه‌ی ته‌ندورستی و خانوبه‌ره‌ی هاوڵاتیان بۆردومان كراون.