ئه‌مریكا به توندی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران ئیدانه‌‌ ده‌كات

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ واشنتن شان به‌ شانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستێت دژی ئەم هێرشە بێشەرمانەیه‌.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ نێد پڕایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بە توندی پەنابردنی ئێران بۆ بەکارهێنانی موشەکی بالیستی و هێرشکردن لە رێی درۆنەوە کە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامیدان ئیدانە دەکەین، چونکە پێشێلکاریەکی بێپاساوی سەروەری و خاکی عێراقە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هەروەها ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە باس لە زیانی گیانیی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەن و بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هەر حاڵەتێکی گیان لە دەستدان لە دەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا”.

سه‌باره‌ت به‌ وته‌كانی حكومه‌تی ئێران پڕایس ئاشكرایكرد، “لەگەڵ ئەوەشدا، ئیدانەی زیاتری وتەکانی حکومەتی ئێران دەکەین کە باس لە هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەکات دژی عێراق. شان بە شانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستین دژی ئەم هێرشە بێشەرمانە بۆ سەر سەررەوەریان”.