یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.. هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران پێشهاتێكی مه‌ترسیداره
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
بافل جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران دژ به بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ناو ده‌بات و داوا له حكومه‌ی عێراق ده‌كات ئەرك و بەرپرسیارێتیی خۆی لە پاراستنی خاكی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بكات.
بافل جه‌لال تاڵه‌بانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، “ئەمە پێشهاتێكی ترسناك و مەترسیدارە كە قووڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەین”.
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم سنوور بەزاندنە نییە و دەمەوێت هەموو لایەك دڵنیابكەمەوە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و تێكدانی سەقامگیریی خاكەكەمان هەرگیز لەیادناكەین و خوێنی خەڵكەكەمان لەبیرناچێتەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین ئەرك و بەرپرسیارێتیی خۆی لە پاراستنی خاكی عێراق هەرێمی کوردستان جێبەجێ بكات و سەروەریی وڵات بپارێزێت و رێگری لە پێشێلكاری و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان بكات”.
به درێژایی ئه‌مرۆ سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێک به مووشەک و درۆن هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبه‌كانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوەو به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی هه‌رێم تاوەکو ئێستا 9 کەس شه‌هید بوونه‌و و 32ی دیكه‌ش بریندار بوون.